ئایا تۆ جگەرە، سیغار، تووتن یان نێرگەلە دەکێشیت؟

ئایا دەتەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنیت؟

ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین:

ئایا چ یارمەتییەک بەردەستە؟

ڕاوێژکارانی ڕاهێنراوی وازهێنان لە جگەرەکێشان 7 ڕۆژلە هەفتەدا لە سەرتاسەری شارەوانییەکەدا جێگیر کراونبۆ فەراهەمکردنی ڕێنمایی و پشتگیری بۆ یارمەتیدانت بۆوازهێنان لە جگەرەکێشان - ئێمە لە نۆڕینگەی جی پی،دەرمانخانە و شوێنەکانی ناو کۆمەڵگەدا کلینیکمان هەیە.

تۆ 4 جار ئەگەری ئەوەت هەیە کە بە سەرکەوتووییواز لە جگەرەکێشان بهێنیت لەڕێگەی بەکارهێنانیخزمەتگوزارییەکی ئێن ئێچ ئێس بە پشتگیری تایبەتمەندەوەوەک لەوەی کە بە تەنها هەوڵ بدەیت، هەروەها دوایئەوەی کە وازت لە خووەکە هێنا ئەگەری زۆر زیاترتهەیە کە جارێکی تر نەگەڕێیتەوە بۆ جگەرەکێشان

دیداری هەفتانەی پشتگیری تایبەتمەند وکۆنترۆڵکردن بەسەر ئارەزووی جگەرەکێشاندا بۆماوەی هەتا ڕادەی 12 هەفتە.-

دەرمانی وازهێنان لە جگەرەکێشان وەک چارەسەریجێگرەوەی نیکۆتینو چامپیکس.لەوانەیە حەقی ڕەچەتەت بێتە سەر

خوێندنەوەی هەفتانەی یەکە ئۆکسیدی کاربۆن بۆنیشاندانی بەرەوپێشچوونت.

شوێنی گونجاوی کلینیک.

ئاماری جگەرەکێشان

جگەرەکێشان هۆکاری ژمارە 1 ی مردن، نەخۆشیو نایەکسانییە لە بەریتانیا کە بتوانرێت بەریلێبگیرێت

نزیکەی % 15 دانیشتوانی بەریتانیا هێشتا جگەرە دەکێشنلە 20% هاکنی و نیوەی جگەرەکێشە درێژخایەنەکان بەو نەخۆشیانە دەمرن کەپەیوەندییان بە جگەرەکێشانەوە هەی ە 78000کەس لە2017دا مردوون

هەندێک لە مەترسییەکانی جگەرەکێشان

ئاڵۆزکاری پەیوەندیدار بە تەندروستییەوە، بۆنمونە کێشەکانی سی

شێرپەنجە

ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندییان بە چاوەوە هەیە / ڕوو لە خراپبوونی پەڵەیی

جگەرەکێشانی دەستی دوو

کێشەی پێشبینی کراوی سکوزا و مناڵبوون

کەمبوونەوەی تەمەندرێژی پێشبینیکراو

خووگری

هەندێک لە سوودەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

قژ، پێست، ددان و پووکی تەندروستتر

بۆ مناڵبوون و سکوزا باشترە

باشتربوونی هەستی تام و بۆنکردن

هەناسەدانت ئاسانتر دەبێت و ئاستەکانی وزەت

بەرزدەبێتەوە

کەمتر لە نەخۆشخانە دەخەویت

ئەگەر تۆ ئێستا ڕۆژی هەتا ڕادەی 20 جگەرەبکێشیت ئەوکاتە تۆ دەتوانیت هەتا ڕادەی 250 پاوەن لە مانگێکدا پاشەکەوت بکەیت

ئەوە ئاسان نییە بەڵام ئەگەر ئێمە یارمەتیتب دەین دەتوانیت وەها بکەیت

Breaking+Cig+imagery.jpg

تکایە ئاگاداربە: ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆئەو جگەرەکێشانە بەردەستە کە لە هاکنی دەژین، لەوێ کار دەکەن یان دەخوێنن